خوێندنەوەی كتێب باشترین وەرزشی مێشكە

12/02/2024

نەوا-
د. محەمەد حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشە رایدەگەیەنێت ، بۆئەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستی بەرزبێت پێویستمان بە خوێندنەوە دەبێت، هەروەها هەر كەسێك بخوێنێتەوە ئەوا ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشییەكانی لەبیرچونەوە كەمدەبێتەوە.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە كردوە، هەر تاكێك پێویستە جگە لە وەرزشی جەستەیی، بایەخ بە جۆرێكی دیكەی وەرزش بدات كە وەرزشی مێشكە، ئەمەش لەڕێگەی خوێندنەوەوە دەكرێت، چونكە خوێندنەوەی كتێب دەبێتە رێگر لەبەردەم نەخۆشیەكانی مێشك و بە تایبەت بیرچونەوە. 
د. محەمەد ئاماژە بەوەشدەكات،  توێژینەوەكان سەلماندویانە خوێندنەوە ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەكانی لەبیرچونەوە وەكو زەهایمەر كەمدەكاتەوە و تواناكانی مێشك باشتردەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group