نەوا-
جۆزێپ بۆڕێڵ نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا لەسیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش رایگەیاند: یەك ملیۆن و 700 هەزار فەڵەستینی پەناگەیان نەماوە.
ئەم لێدوانەی بۆڕێڵ لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەیەكی تایبەت بە وەزیرانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری گەشەسەندندا هات وتی: لە كۆبونەوەكەدا دۆخی مرۆیی غەزە تاوتوێ دەكرێت و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی شارەكە دەكرێت، زۆر نیگەرانین لەو دۆخە مرۆیەی كە لەسەر سنورەكانی میسر دەبینرێت، لە ئێستادا یەك ملیۆن و 700 هەزار كەس شوێنی پەناگرتنیان نەماوە، پێویستە پێشی ئیسرائیل بگیرێت كە هێرش نەكاتە سەر رەفەح.