نەوا-
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێیداون، وەزارەتی بازرگانی لە 2022ـەوە گریێبەستی لەگەڵ كەرتی تایبەت كردوە بۆ كڕینی مادەی خۆراكی سەبەتەی خۆراك.
بە وتەی محەمەد حەنون، كەرتی تایبەتی عیراق خۆی گرێبەستی كڕینی سەبەتەی خۆراك دەكات، جگە لە ئارد كە پشت بە دامەزراوەی نیشتمانی یان هەر دامەزراوەیەكی تر دەبەستن كە نوسینگەی سەرۆكوەزیران دیاری دەكات، گەنم لە روسیا و كەنەدا و ئەمریكا هاوردەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە بەرهەمی نێوخۆیی دەبەستن.
سەبەتەی خۆراك پێكدێت لە ئارد، برنج، پاقلەمەنی، شەكر، رۆنی شل و دۆشاوی تەماتە.
مادەكانی سەبەتەی خۆراك لە دامەزراوە جیهانییەكان هاوردە دەكرێن، هەمان ئەو مادەن كە لە بازاڕی ناوخۆییدا دەفرۆشرێت، رۆنی شل و شەكر لە بەرهەمی ناوخۆ دابین دەكرێ و هەرچی پاقلەمەنی و دۆشاوی تەماتەیە لە توركیا و وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات هاوردە دەكرێن.