هەفتەی داهاتو شەپۆلێكی سەرمای سیبری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

22/02/2024

نەوا-
هەفتەی داهاتو شەپۆلێكی سەرمای سیبری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو پلەكانی گەرما دادەبەزێنێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور رۆژی شەممە 24-2 شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكە ناوچە جیاوازەكانی باكوری سعودیەو باشورو رۆژئاوای عیراق دەگرێتەوەو بەرەبەیانی رۆژی یەكشەمە كۆتای پێ دێت.
ئەو شارەزا كەشناسیەی هەرێمی كوردستان ئاماژەشیكردوە، لە رۆژی یەكشەمەوە 25-2 شەپۆلێكی سەرمای سیبیری و بەفربارین ناوچە جیاجیاكانی وڵاتی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە پێشبینی نزمبونەوەیەكی بەرچاوی پلەكانی گەرما دەكرێت، كاریگەری ئەو وشكە سەرمایە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بای باكوری رۆژهەڵات لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە سنوریەكان چالاك دەبێت تا 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group