فەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكا: حەوت موشەكی حوسییەكانمان تێكشكاند

22/02/2024 جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا تێكشكاندنی حەوت موشەكی كروزی حوسییەكانی لە یەمەن راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانیان شوێنی ئاڕاستەكردنی حەوت موشەكی كروزی حوسییەكانیان لە یەمەن دەست نیشان كرد كە هەڕەشە بون بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان و كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.
راشیگەیاندوە حەوت موشەكەكە لەلایەن حوسییەكانەوە ئامادەكرابون بۆئەوەی ئاڕاستەی كەشتییەكان لە دەریای سور بكرێن.
ئەوەشی خستوەتەڕو كە لەمیانی چوار هێرشی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكا، حەوت موشەكەكەی حوسییەكان لە یەمەن تێكشێكراون، هێرشەكەشیان بۆ سەر ئامانجەكانی حوسییەكان بۆ بەرگرییكردنە لە خۆیان و پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group