دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا دەستیپێكرد

25/02/2024 جیهان

نەوا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ناوچە دورە دەستەكانی روسیا دەنگدانی پێشوەختە دەستیپێكرد، لەو دەنگدانە پێشوەختەی روسیادا دانیشتوانی سیبریا و ئەو ناوچانە دەنگدەدەن كە بەفر و بەستەڵەكن و توانای چونییان نییە بۆ بنكەكانی دەنگدان.
لیژنەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیاش پێشبینی دەكات 30 هەزار كەس لەدەنگدانی پێشوەختە بەشداری بكەن.
بڕیارە 17 ی مانگی داهاتو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا بەڕێوەبچێت، پرۆسەكە 3 رۆژ دەخایەنێت دیارترین كاندیدەكانیش بریتین لە ڤلادیمیر پوتن، نیكۆڵای خاری تۆنۆڤ و لیۆنید سلۆتێكسی كە كێبڕكێ دەكەن بۆ بون بە سەرۆكی روسیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group