یەكێتی ئەوروپا یاسای سروشت پەسەند دەكات

02/03/2024 جیهان

نەوا-
پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا سەرەڕای كاردانەوە سیاسییەكان یاسای سروشتی پەسەند كرد.
دوای ئەوەی ناڕەزایەتی جوتیاران كاردانەوەی لێكەوتەوە، لەچەند رۆژی رابردودا پەرلەمانی ئەوروپا یاسایەكی پێشكەوتوی نۆژەنكردنەوەی سروشتی پەسەندكرد كە لانیكەم بەشێك لە پلانەكانی ژینگەی یەكێتی ئەوروپا دەپارێزێت،.
دەنگدانەكە دوای چەند هەفتەیەك لە ناڕەزایەتی جوتیاران لە سەرانسەری ئەوروپادا هات كە تیایدا توندوتیژی لێكەوتەوە كە داواكاران گلەییان هەبوە لە سیاسەتی سەوزكردنی یەكێتی ئەوروپا.
یاسادانەرانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگی 329 ئەندام یاساكەیان پەسەند كرد.
یاسای سروشت یەكێكە لە گەورەترین یاساكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی ژینگە كە پێویستە وڵاتان رێوشوێن بگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی سروشت بە رێژەی یەك لەسەر پێنجی زەوی و دەریاكان تا ساڵی 2030.
رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group