وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكرد بە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان

01/04/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكرد بە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی 2024.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاری تەمویلی بۆ موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی نیسان كردوە.
ئاماژەشیكردوە، رێوشوێنەكانی دابەشكردن لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید لە رێگەی كارتی ئەلكترۆنیەوە دەستپێكردوە، هەر خانەنشینێكی سەربازی و مەدەنی لە رێگەی موبایلەوە نامەی پێگەیشتبێت دەتوانێت دەستبەجێ موچەكەی لە رێگەی كارتەكانیانەوە لە پارێزگاكانی عیراق وەربگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group