پارێزگای نەجەف باری نائاسایی راگەیاند

09/04/2024 عێراق

نەوا-
لە پارێزگای نەجەفی باشوری عیراق شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین دەستپێكردوەو بە هۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگاكە باری نائاسایی تەندروستی راگەیاند.
عەبدوڵڵا غەزالی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی نەجەف لە راگەیەندراوێكدا تەواوی ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگاكەی خستوەتە حاڵەتی  ئامادە باشیەوە بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لە ئەگەری تێكچونی تەندروستییان بە هۆی خۆڵبارینەكەوە.
هاوكات سەرجەم بەشەكانی فریاكەوتن ئاگاداركراونەتەوە كە تەواوی ئۆتۆمبێل و ئامێرە فریاگوزارییەكان، لە نێویاندا بڕی ئۆكجسینی پێویست ئامادە بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگە نەفەسیان هەیە.
دو رۆژە شەپۆلێكی خۆڵبارین باشوری عیراقی گرتوەتەوەو سەرەتای شەپۆلەكە لە پارێزگای دیوانییەوە دەستی پێكردو دواتر گەیشتە پارێزگای نەجەف.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group