پرۆژەیەك بۆ ئەو زیندانیانە جێبەجێ دەكرێت كە خاوەن پێداویستی تایبەتن

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزیری دادی عیراق رایگەیاند، پرۆژەیەك جێبەجێ دەكەن كە موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ژمارەیەك زیندانی بگرێتەوە.
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی پەرەپێدانی بەشەكانی چاكسازی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنین كە ژمارەیەك زیندانیی دەستنیشان دەكەن تاكو هاوكاری ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بكەن كە لەچاكسازییەكاندان و بەمەش موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە زیاد تەمیمی بریكاری پێشكەوتوی وەزیری دادی عیراق رایگەیاندوە، ئەو پرۆژەیە بەردەوامە تا ئەوكاتەی سەرجەم ئەو زیندانیانە بگرێتەوە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن و لەناو بەشەكانی چاكسازیدان، دابینكردنەكەش لەسەر رەزامەندی خودی زیندانیەكە دەبێت تا كەسێك بۆ هاوكاریكردنی دەستنیشان بكات.
تەمیمی وتیشی، دابینكردنی دارایی سەرجەم ئەو زیندانیانە ناگرێتەوە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن بەڵكو تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە لەماوەی حوكمەكەیاندا لەناو زیندانەكاندا خزمەتی ئەو كەسە دەكەن كە خاوەن پێداویستی تایبەتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group