ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و باس لە بابەتی موچەو چەند پرسێكی تر دەكرێت.
لە راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمدا هاتوە، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی 24-4 بەڕێوەدەچێت و  لە بڕگەی یەكەمدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی راپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابوری و شاندی دانوستانكار سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ موچەی مانگی نیسان و داڕشتنی میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری داهاتەكان و بە بانكیكردنی پێدانی موچە بە گوێرەی دەستور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ.
باس لەوەشكراوە، لە بڕگەی دوەمدا چەند پێشنیارێكی تایبەت بە ئاسانكاریی گەڕاندنەوەی پێشینەی بانكەكان لای هاوڵاتییان و قەرزی بانكە بازرگانییەكان و رێژەی سودی بانكیی بەپێی یاسای چاكسازی دەخرێتەڕو، هەروەها لە بڕگەی سێیەمیشدا دەنگدان لەسەر رەشنوسی پەیڕەوی پۆلێنكردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشكردن لە بەشداربون تاوتوێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group