بافڵ تاڵەبانی: خەڵكی قەڵادزێ نمونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ دەكەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكەیان دادەنەوێنین.
بافڵ تاڵەبانی لە یادی بۆردومانی قەڵادزێدا پەیامێكی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێی سەربەرز دەكەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكەیان دادەنەوێنین، خەڵكی خۆشەویستی قەڵادزێ نمونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین، لەبەرامبەر بۆردومان و راگواستندا نەك چۆكیان دانەدا، بەڵكو بە ئازایەتییەكی كوردانە و پێشمەرگانەوە بەگژ رژێمدا چون و مێژویەكی تری پڕ لە شكۆمەندی و شانازییان بۆخۆیان تۆماركرد.
باسی لەوەشكردوە، ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵكی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو كوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبوكردنەوە و خزمەتكردنیان بەردەوامدەبێت، بەرپرسیارێتیی حكومەتیشە بە كردار خزمەتی قەڵادزێییەكان و سەرجەم هاونیشتمانییان بكات، چونكە ئەزمونەكەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group