"نابێت قازانجی گەشتیاریی بەزیانی ژینگە تەواو بێت"

پێش 2 هەفتە

سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە، نابێت قازانجی گەشتیاریی بەزیانی ژینگە تەواو بێت.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بەشداریی كردوە لەسیمیناری هاوبەشی (كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوەو پەیمانگای تەكنیكی پایتەخت)، لەپانێڵی یەكەمدا كە سەرۆكی دەستەی ژینگەو سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و قائیمقامی شەقڵاوە تێیدا بەشداربون، سەرۆكی دەستەی ژینگە جەختی لەپەیوەندیی نێوان گەشتیاریی و ژینگە كردۆتەوە بەو جۆرەی كە نابێت قازانجی گەشتیاریی بەزیانی ژینگە تەواو بێت.
جێی ئاماژەیە وەرزی بەهاری هەموو ساڵێكدا هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران  رو سروشت دەكەن، بەڵام پاشماوەكانیان بەجێدەهێڵن و ژینگەی ناوچەكە پیس دەكەن، لەهەمانكاتدا ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكان دەكەن گوێ بە پاكڕاگرتنی ئەو ناوچانە نادەن كە گەشتی بۆ دەكەن بۆیە ئەم بابەتە بۆتە جێی سەرنجی ژینگە دۆستان و ماوەیەكە كاری لەسەر دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group