وەزیری تەندروستی: ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە مەترسیی نییە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبۆتەوە نیشانەكانی سوكە و كەسی توشبو پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، ساڵانە پەتایەك لەناو هاوڵاتیاندا بڵاودەبێتەوەو كەسانی توشبو كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبێت هەندێكیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشكنین دەبێت، ئەگەر نا ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبوەتەوە نیشانەكانی سوكن و بەشێكی زۆری خەڵك پێویستیان بە سەردانی پزیشك نابێت.
باسی لەوەشكردوە، ساڵانە لە وەرزی پایز و كۆتایی زستاندا پەتا لەناو هاوڵاتیاندا بڵاو دەبێتەوەو بە شێوەیەكی گشتی ئەو كەسانەی توشدەبن باری تەندروستییان جێگیرە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group