رونكردنەوە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی كارمەندێكی هاتوچۆی سلێمانی

پێش 2 هەفتە

نەوا-
هاتوچۆی سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەسەر گیانلەدەستدانی كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بڵاوكردەوە كە هەندێك پەیج ئاماژەیان پێداوە كە گوایە لەسەر شەقام كوژراوە. 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رونكردنەوە دەدەین لەسەر روداوی خۆكوژی كارمەندی هاتوچۆی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆبەی كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی، هەندێك پەیج و ماڵپەڕ نابەرپرسانە هەواڵەكەیان بە شێوەیەكی ناڕاست بڵاوكردۆتەوە كە گوایە ئەو كارمەندە لەسەر شەقام كوژراوە.  
ئاماژەی بەوەشداوە، كارمەندەكەمان سروشتی كارەكەی لەسەر شەقام نەبوەو ئەركەكەی لە هۆبەی كۆنترۆڵ بوە، لە درەنگانی شەو لە ناو ماڵەكەیدا بەهۆی كێشەیەكی تایبەت بەخۆی بەدەستی خۆی كۆتایی بە ژیانی هێناوە، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆكار و وردەكاری ئەو روداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group