بارانی بەلێزمەو هەورە تریشقە دەستپێدەكات

پێش 3 هەفتە

نەوا-
كەشناسی  كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوەو باس لەوەدەكات باران بارینی بەلێزمە دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هەرێم بڵاویكردۆتەوە، رۆژی چوارشەممە 1-5 ئاسمان لە زۆربەی كاتەكاندا هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆشدا باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ و هەندێك كات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم، پلەكانی گەرما بەگشتی بە 2 - 5 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی سێشەممە 30-4 .
ئەوەش راگەیەنراوە، رۆژی پێنجشەممە 2-5  ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، لەكاتەكانی شەودا رێژەی دابارینەكە بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆڕێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group