جێفری پیات: دەتوانین یارمەتی عیراقییەكان بدەین بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێریی

15/05/2024 عێراق

نەوا-
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، دەتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی كارەبای 24 كاتژمێریی بۆ هاووڵاتییانی عیراق دابین بكەن.
ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق رایگەیاند، خۆشحاڵیی خۆمان بە سەردانەكەی جێفری پیات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ فەرمانگەی سەرچاوەكانی وزە دەربڕیوە و ئامانجی هاتنی بەرپرسە ئەمەریكییەكە بەدواداچونە بۆ دۆسیەی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن.
رۆمانۆوسكی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئەوەی خستووەتەڕو، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندوە بەیەكەوە دەتوانن یارمەتی عیراقییەكان بدەین لە بواری گەشەسەندن لە رێگەی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێریی بە درێژایی هەفتە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group