ئەمرۆ جەیك سولیڤان سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكات

18/05/2024 جیهان

نەوا-
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا ڕایگەیاند، جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا سەردانی سعوودیە دەكات.
جۆن كێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا، سەردانی سعوودیە دەكات و ڕۆژی دواتریش دەچێتە ئیسرائیل، ئەجێندای سەرەكیش شەڕی ئیسرائیل و حەماسە، لەناوبردنی حەماس ئامانجێكی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریكایە.
جۆن كێربی ئاماژەی بەوەش دا، جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیران و شازادەی جێنشینی سعوودیە كۆ دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group