ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ دەستپێكرد.
لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا 258 ئەندام ئامادەن و هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی و تەڵاڵ زەوبەعی و سالیم عیساوی و عامر عەبدولجەبار كاندید بون بۆ پۆستی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران، پرۆسەی هەڵبژاردنەكە چۆتە خولی دووەم و كێبڕكێ لەنێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساویدایە.