توێژینەوە.. گەرمبونی زەوی ئاستی ئۆزۆن بەرز دەكاتەوەو كێشە بۆ هەناسەدان دروست دەكات

06/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێ لە ئەمریكا دەریخستوە كە پلەی گەرمای بەرز بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە دەتوانێت ئاستی ئۆزۆن لەسەر زەوی تا ساڵی 2050 بەرز بكاتەوە.
بەگوێرەی وتەی توێژەران ئەوە ئاشكرا دەكرێت، زیادبونی ئۆزۆن لە هەوادا دەتوانێت كوالێتی هەوا خراپتر بكات و ئەگەری هەیە كاریگەری لەسەر سییەكان هەبێت و ببێتە هۆی هەوكردن لە كۆئەندامی هەناسەدان، توێژینەوەیەكی نوێ لە ئەمریكا دەریخستووە كە پلەی گەرمی بەرز بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوای زەوییەوە، دەتوانێت ئاستی ئۆزۆن لەسەر زەوی تا ساڵی 2050 بەرز بكاتەوەو ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی كێشە بۆ هەناسەدانی مرۆڤ.
جەیمس ئیست كە خوێندكاری دكتۆرایە لە زانكۆی ویلایەتی كارۆلینای باكور دەڵێت: گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەری لەسەر دروستبوونی ئۆزۆن هەیە لەڕێگەی كۆمەڵێك هۆكاری ئاڵۆزەوە بەڵام پلەی گەرمی بەرز پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی ئۆزۆنەوە هەیە لە ناوچە پیسبوەكاندا. 
لە كاتێكدا چینی ئۆزۆن لە بەرگەهەوای زەویدا بە پاراستنی مرۆڤەكان لە تیشكی زیانبەخشی خۆر ناسراوە، زۆرجار ئەگەری دروستبونی گازی ئۆزۆنیی سەر زەوی هەیە كە پیسكەرەكانی هەوا لەوانە پێكهاتە ئۆرگانییە هەڵاوەكان و ئۆكسیدی نایترۆجین كارلێك دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group