چۆن سیخوڕەكان چاودێری مۆبایلەكانمان دەكەن؟

10/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
كاریگەرییە سیخوڕییەكان چیتر تەنها لە كۆمپیوتەردا  نین بەڵكو بۆ مۆبایلە زیرەكەكانیشی گرتۆتەوە، چەند رێگەیەك هەیە بۆ دۆزینەوەی سیخوڕانی مۆبایلەكانتان.
ماڵپەڕێكی زانیاریی ئەلیكترۆنی بڵاویكردۆتەوە، هاكەرو باندەكانیان لە سەردەمی ئێستادا درك بە گرنگی مۆبایل دەكەن، بۆیە دەستیان كردوە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان لەسەر ئەو ئامێرانە بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرنامەی سیخوڕی و هاككردن كە بە ئاسانی ناتوانرێت دەستنیشان بكرێن بۆ دزینی زانیاری كە لەوانەیە ناسنامەی كەسیی لەخۆ بگرێت یان داتا هەستیارەكانی بانكیی و چەندین شتی دیكە .
چەند هەنگاوێك هەیە كە دەتوانرێت راستەوخۆ بـگیرێنەبەر بەمەبەستی دیاریكردنی سیخوڕان لە مۆبایلدا ئەوانیش بریتین لە:-
1-رەفتاری سەیرو سەمەرە لە تەلەفۆن كە یەكێكە لەو نیشانە دیارانەی كە پشتڕاستی دەكاتەوە كە مۆبایلەكە هاك كراوە، ئەو رەفتارانە لەوانەیە لە مۆبایلەكەدا روبدات و لە بونی بەرنامە نامۆكانەوە كە بەبێ ئاگاداری بەكارهێنەر لە مۆبایلەكەدا داگیراون، هەروەها دیارنەمانی ئەو پڕۆگرامانە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی لە فایل و بەرنامەكانی مۆبایلەوە.
2-ریكلامەكان لە كاتی جیاوازدا دەردەكەون، ئەم نیشانەیە ئاماژەیەكی راستەوخۆیە بۆ بونی بەرنامەی زیانبەخشی ریكلام و لەم حاڵەتەدا دەبینیت كە رێكلامەكان راستەوخۆ لە مۆبایلەكەتدا دەردەكەون لەو كاتانەدا كە نابێت دەربكەون، بۆ نمونە كاتێكدا دەردەكەوێت كاتێك لە رێگەی بەرنامەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی دەكەیت یان هەوڵی ناردنی نامەیەك دەدەیت یان تەنانەت دەچیتە ناو بەشی رێكخستنەكان و تەنانەت سەیری وێنە و نامە كورتەكان دەكەیت، بەڵام دەبێت جیاوازی بكرێت لە نێوان ئەو ریكلامانەی كۆمپانیاكانی تەلەفۆن و رێكلامە زیانبەخشەكان و كۆمپانیا دایدەنێن و ئەوانە بەكارهێنانیان ئاساییەو مەترسییان نییە.
3-مۆبایلەكە خاو دەبێتەوە و كارایی نامێنێت،  ئەم جۆرەیان لە سیخوڕی بریتیە لە پرۆگرامی زیادە كە لەسەر مۆبایل كاردەكات جگە لەو پرۆگرامە بنەڕەتیانەی كە لەسەر مۆبایل كاردەكەن، بۆیە ئەم بەرنامانە بارێكی زیادە دەخەنە سەر مۆبایلەكان و وا دەكات بە شێوەیەكی بەرچاو لە كاتی كاركردندا مۆبایلەكە لاواز بێت، بەهۆی سیخوڕییەوە مۆبایلەكە لە دۆخی ئاسایی خاوتر دەبێتەوە و پرۆسەكانی ئاسایی كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو فەرمانانەی كە ئاراستەیان دەكرێت، لە هەندێك حاڵەتدا پلەی گەرمی مۆبایلەكە لەكاتی بەكارهێنانی ئاساییدا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە.
4-دەنگی ژاوەژاو لەكاتی پەیوەندی كردندا، ئەو پەیوەندیانەی كە لە مۆبایلەكان لە رێگەی زۆربەی بەرنامە باوەڕپێكراوەكانەوە بەكاردەهێنرێن، هیچ لایەنێكی سێیەم گوێ لە پەیوەندییەكە ناگرێت، بۆیە هەر دەنگە دەنگێك كە لە پەیوەندییەكەدا روبدات دەبێت لە یەكێك لە لایەنەكانەوە بێت، ئەگەر لەناو پەیوەندییەكەدا دەنگی نامۆ و نائاسایی هەبێت، ئەمە بە توندی ئاماژەیە بۆ بونی سیخوڕیی دانراو لە مۆبایلەكەدا كە بەدواداچوون بۆ پەیوەندییەكە دەكات و گوێی لێدەگرێت.
5- كامێرا و مایكرۆفۆن بە شێوەیەكی هەڕەمەكی كاردەكەن، ئێستا هەمو كۆمپانیاكانی مۆبایل نوێكاری نوێ بۆ مۆبایلەكان زیاد دەكەن و بەهۆی ئەم نوێكاریانەوە گڵۆپی ئاگاداركردنەوە دەردەكەون كاتێك كامێرا یان مایكرۆفۆن لەسەر مۆبایلەكە كاردەكات، ئەگەر ئەم گڵۆپانە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی كاربكەن ئەمە راستەوخۆ بەو مانایە دێت كە لایەنێكی دەرەكی كامێرا یان مایكرۆفۆنی تۆی داگیرساندوە.
6-بەكارهێنانی بەرنامەكانی دیاریكردنی ڤایرۆس، گەشەسەندنی بواری سیخوڕیكردنی مۆبایل وایكردوە كۆمپانیا ئەمنییەكان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی دژە ڤایرۆس و بەرنامەی زیانبەخش بەكاربهێنرێن، بەكارهێنانی ئەم جۆرە بەرنامانە یارمەتی بەكارهێنەر دەدات كە سیخوڕیكردن لەسەر مۆبایلەكە بزانێت، بەڵام بێگومان دەبێت بەرنامەكانی دژە ڤایرۆس لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە دابمەزرێنن وەك ماڵپەڕی كۆمپانیا فەرمییە بەناوبانگەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group