ئەنتۆنی بلینكن: حەماس ڕێگەی پێ نادرێت بڕیار لە چارەنووسی ناوچەكە بدات

13/06/2024 جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، جیاوازییەكانی حەماس و ئیسرائیل دەربارەی ئاگربەست، دەكرێت چارە بكرێن.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، حەماس ڕێگەی پێ نادرێت بڕیار لەسەر شێوازی حوكمڕانیی غەززە بدات لە داهاتوودا و زۆر گرنگە ئێمە بگەینە ئەو ئاگربەستەی ئێستە كاری بۆ دەكەین، هەروەها گرنگە پلانمان بۆ دوای شەڕی غەززە هەبێت.
باسی لەوەشكرد، سەبارەت بە بەڕێوەبردنی غەززە لەدوای جەنگ لەگەڵ دۆستەكانمان لەپەیوەندیداین و دەبێت پلانێكی كۆنكرێتمان بۆ شێوازی حوكمڕانیی غەززە هەبێت، حەماس ناتوانێت و ڕێگەی پێ نادرێت بڕیار لە چارەنووسی ناوچەكە بدات.
ئەمە لە كاتێكدایە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕۆژی دووشەممە، بە سەردانێك گەیشتە ڕۆژهەلاتی ناوەراست بۆ چارەكردنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بەڵام لە دوای هەشتەمین جار بەبێ هیچ ئەنجامێك گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group