توێژینەوە.. پێویستە شۆردنی گوچیلە بۆ كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان بكرێت

13/06/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
جەستەی مرۆڤ روبەڕوی بارودۆخی تەندروستی سەخت دەبێتەوە لە بۆشایی ئاسمان، بۆیە توێژینەوەیەك شۆردنی گوچیلەكانی كەشتیوانی ئاسمان بە پێویست دەزانێت لەدوای گەڕانەوەی بۆ سەزەوی.
ماڵپەڕی جەزیرە ئەنجامی توێژینەوەكانی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، جەستەی مرۆڤ روبەڕوی بارودۆخی تەندروستی سەخت دەبێتەوە لە بۆشایی ئاسمان، لەوانە لەدەستدانی رێژەی بارستەی ماسولكەكان و كێشەكانی دڵ و بەردی گورچیلە، بەڵام دوای گەڕانەوەی كەشتیوان بۆ سەر زەوی نزیكەی بە سێ مانگ بەتەواوی چاكدەبێتەوە، وەك لە نزیكەی 20 لێكۆڵینەوەشدا دەردەكەوێت كە لەسەر گەشتیارانی بۆشایی ئاسمان ئەنجامدراون، ئەگەر گەشتەكە بۆ مەریخ بێت لەوانەیە كەسەكە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی پێویستی بە شۆردنی گورچیلەكانی هەبێت.
كریستۆڤەر مەیسۆن كە نوسەری سەرەكی یەكێك لە توێژینەوەكانەو هاوكات لە كۆلێژی پزیشكی ویل كۆرنێلە لە نیویۆرك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، ئەمە قوڵترین لێكۆڵینەوەیە كە تائێستا لەسەر تیمێك ئەنجاممان داوە، تێگەیشتن لە كاریگەرییە تەندروستییەكانی رۆیشتن بۆ بۆشایی ئاسمان گرنگە بۆ ئەركەكانی داهاتو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group