ستۆڵتنبێرگ: ناتۆ بە تەمەنترین هاوپەیمانی مێژوە

10/07/2024 جیهان

نەوا-
لوتكەی ناتۆ كە سەركردەی 32 وڵاتی ئەندامی كۆكردەوە بە رێوڕەسمی ساڵیادی 75هەمینی هاوپەیمانییەكە دەستیپێكرد.
یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی هاوپەیمانییەكە پاش نماییشكردنی چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی لەبارەی چەند روداوێكی جیاوازی وەك جەنگی جیهانی دوەم، دامەزراندنی ناتۆ، جەنگی بۆسنە، لكاندنی كریمیاو جەنگی روسیا-ئۆكرانیا وتارێكی پێشكەشكردو وتی: بەدرێژایی ئەو چەند ساڵە دەتوانن ئەوە بڵێن كە ناتۆ تەنها سەركەوتوترین و بەهێزترین هاوپەیمان نیە، بەڵكو لە هەمانكاتدا تەمەنترین هاوپەیمانی مێژوە، هەروەها جەنگی روسیا دژ بە ئۆكرانیا گەورەترین قەیرانی ئەمنیە كە تائێستا رویدابێت، لەبەرئەوەشە ناتۆ هاوكاری پێشكەشی ئۆكرانیا كردوەو ئەو پشتیوانیەش چەندین مەترسی و تێچوی هەبوە.
ستۆڵتنبێرگ وتیشی: گەورەترین مەترسی سەركەوتنی روسیایە بەسەر ئۆكرانیادا، ئێستا كاتی بەرگرییكردنە لە دیموكراسی و دەبێت لە ئۆكرانیا ئەوە بكەین، چونكە سەركەوتنی روسیا تەنها بوێری ناداتە ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا، بەڵكو بوێریش دەداتە سەركردە تاكڕەوەكانی وەك ئێران، كۆریای باكورو چین، ئەم وڵاتانە پشتیوانیان لە روسیا كردوەو خوازیاری شكستی ناتۆ بون.
لەساڵی 1949دا پەیماننامەی باكوری ئەتڵەسی لەلایەن 12 وڵاتەوە واژۆكراو هاوپەیمانی ناتۆ دامەزرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group