نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر لە 17 هەزار كەس لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە بۆ زیارەتكردن چوونەتە عێراق.
زاهدین چێشمەخاوەر بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لەو ژمارەیەی بە دەروازە سنووریەكەدا تێپەڕیون، 12 هەزار و 561ـیان ئێرانی و 4 هەزار و 442ـیان بیانی بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئامادەكاری و ئاسانكاریی هاتووچۆی زیارەتكاران لە دەروازە سنووریەكەوە، دەست بە دروستكردنی 8 هەزار مەتر دووجا كەپر كراوە و دانانی فێنككەرەوە و چەندین خزمەتگوزاریی دیكە.
دەروازەی سنووریی میهران بەهۆی نزیكی لە شوێنە پیرۆزەكانی شیعەوە لە عێراق، زیاترین زیارەتكار هاتووچۆی پێدا دەكەن.