نەوا-
فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی یەك تا حوزەیرانی 2024 شكستیان بە داعش لە عێراق و سووریا هێناوە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا ناسراو بە "سێنتكۆم" لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، لە نیوەی ئەمساڵدا 137 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا كردووە و چەندین سەركردەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان كوشتووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لە نیوەی ئەمساڵدا 137 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش لە عێراق كردووە و ڕێكخراوەكە ئێستا خەریكی خۆ ڕێكخستنەوەیە، و لەم ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە 153 هێرش لە عێراق و سووریا گرتووەتە ئەستۆ و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هێرشەكانی داعش بۆ دوو هێندە زیادی كردووە.
هەر بە پێی ئەو راگەیندراوە، زیادبوونی هێرشەكانی داعش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو گرووپە تیرۆریتسییە هەوڵ دەدات دووبارە خۆی ڕێكبخاتەوە.