حكومەتی عیراق لە زیندانێكی پارێزگای زیقار سزای لەسێدارەدانی بەسەر 10 تاوانباردا جێبەجێكرد.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە تۆڕی هەواڵی ناسریەی راگەیاندوە، رۆژی دووشەممە 22-7 حكومەتی عیراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 10 تیرۆریستدا جێبەجێكردوە كە بەپێی مادەی 4ی بنبڕكردنی تیرۆر سزا درابون.
ئەو سەرچاوە ئەمنیە راشیگەیاندوە، سزای لە سێدارەدانەكە لە زیندانی ناسریەی فیدراڵی لە ناوەندی پارێزگای زیقار جێبەجێكراوەو تیمێكی وەزارەتی داد سەرپەشتی جێبەجێكردنی سزاكەی كردوە دوای بەكارهێنانی سەرجەم رێگە یاساییەكانی تانەگرتن و واژۆكردنی سزاكەیان.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكردوە كە سەرجەم لە سێدارە دراوەكان سەر بە گروپی داعش بون و تاوانبار كرابون بە ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی مەترسیدار.