نەوا-
لەسەر رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژ بەوە كراوە، لەدوای دەركەوتنی ئاماژە ئەرێنییەكانی هەندێك لە هێزە سیاسییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و داواكردنیان بۆ پێدانی وادەی زیاتر تا بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە وەڵامدرایەوە كە هێزە سیاسییەكان پێویستیان بە وادەی زیاتر هەیە.
راشیگەیاندوە، بەوهۆیەوە بڕیاردرا دانیشتنی ئەنجومەنەكە دوابخرێت بۆ سەرەتای هەفتە لەگەڵ پەرۆشیی بۆ بەجێهێنانی رێوشوێنەكانی حكومەتی خۆجێی داهاتو بە بەشداری سەرجەم پێكهاتەكانی پارێزگاكە كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان بكات.