دادگای نەینەوا فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ شەشۆ دەركرد

08/08/2024 عێراق

نەوا-
دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هاوڵاتییەكی ئێزیدی دەركرد بەهۆی ئەوەی بێڕێزی بەرامبەر بە پەیامبەری ئیسلام كربدو.
دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا سەر بە دادگای تێهەڵچونەوەی پارێزگای نەینەوا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ قاسم شەشۆ كە شوێنی نیشتەجێبونی شنگالە دەركردوە بەهۆی ئەوەی بێڕێزی بەرامبەر بە پەیامبەری ئیسلام كردوە.
لە فەرمانەكەدا كە ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان كراوە تیایدا داواكراوە بەپێی مادەی 195 لە یاسای سزادانی عیراقی ناوبراو دەستگیر بكەن و روبەڕوی دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوای بكەن.
جێی ئاماژەیە پێشتر بەهۆی ئەو بێڕێزییەوە سەرۆكی رۆحانی ئێزیدییەكان سەردانی یەكێتی زانایانی ئایینی هەرێمی كوردستان كردو لە پرێس كۆنفرانسێكدا داوای كرد كە لێیان خۆشببن چونكە هەر كەسێك كە قسەیەك دەكات واتای ئەوە نییە رای هەمو ئایینەكە بێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group