سودانی بۆ بلینكن: رێگریی دەكەین لە مەترسییەكانی سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە پەیوەندییەكەدا دوا پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكەو هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردن لە سەقامگیری هەرێمیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كراون و سودانی بە پێویستی زانیوە كە وڵاتە زلهێزەكان و رێكخراوەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ وەستاندنی ئەو تاوانانەی كە بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدرێن. 
ئاماژەشیكردوە، رێگریی دەكەن لە هەر كردەیەك كە ببێتە مایەی تێكدانی ئاسایشی عیراق یان راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عیراق بخاتە مەترسییەوە.
لای خۆشیەوە بلینكن رایگەیاندوە كە وڵاتەكەی پابەندە بە بەردەوامی راوێژكردن لەگەڵ عیراق لەبارەی پرسە هەرێمییەكان و پاڵپشتیكردن لە پەیوەندی و هاریكارییەكانی نێوان هەردو وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group