لەمەودوا پاڵەوانانی یارییە تاك و بەكۆمەڵەكان پاداشتی دارایی دەكرێن

29/08/2024 وەرزش

نەوا-
بەبڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  پاڵەوانەكانی یارییە تاك و بەكۆمەڵەكانی كوردستان پاداشتی دارایی دەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیداوە بۆ بەخشینی پاداشتی دارایی بەشێوەی هەمیشەیی بەو تیپ و پاڵەوانانەی كە لەئاستی خول و پاڵەوانیەتییەكانی ناوخۆ و دەرەوە پلەكانی یەكەم و دوەم و سێیەم بەدەست دەهێنن، بڕیارەكەش چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاندوە، لەمەودوا ئەو تیپ و یانەو پاڵەوانانەی لەئاستی خولەكانی ناوخۆ، عیراق و ئاسیاو جیهان نازناو یان پلەی یەكەم و دوەم و سێیەم بەدەست دەهێنن پاداشتی دارایی وەردەگرن، بەشێوەیەكی بەردەوام و هەمیشەیی بۆ وەرزشەوانانی كوردستان بەپێی ئەو رێنمایی و پۆلینەی كە دانراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group