كەشتەیەكی بارهەڵگری ئێران ژێرئاو كەوت

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواوە كەشتییەكی بارهەڵگری كۆماری ئیسلامی ئێران ژێرئاوكەوت.
بەگوێرەی هەواڵێكی راگەیاندنەكانی كوێت، كەشتییەكی بارهەڵگری ئێران لە ئاوە هەرێمییەكانی كوێتدا ژێرئاو كەوتوە بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواو زریانەوە.
ئاماژەشیكردوە، سەرجەمی تیمی كەشتییەكە ژێرئاو كەوتون كە سیان-یان رەگەزنامەی ئێرانیان هەیەو سیان-ی تریشیان بە رەزەگەزنامە هندستانین.
لەبارەی چارەنوسی تیمە كەشتیوانەكەوە ئاشكرا كراوە، توانراوە تەنها تەرمی دوو كەسیان بدۆزرێتەوەو گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوانی تردا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group