هێڵی ئاسمانی عیراق: هەنگاوی گرنگمان ناوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق رایدەگەیەنێت كە هەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی هێڵی ئاسمانی عیراق بە نوێنەرایەتی زولفەقار عەبدولحسێن یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆبونەوەیەكی فراوانیان لەگەڵ پسپۆڕانی كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی ئەو رێوشوێنە چاكسازییانەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە پێویستن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی IOSA.
لە بەیاننامەكەدا عەبدولحسێن باسی لەوەشكردوە، كۆبونەوەكە بۆ گرتنەبەری هەنگاوەكان بوە بۆ پەرەپێدانی ئاستی كاركردن لە سەرجەم بەشەكانی هێڵی ئاسمانی عیراق بە هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، هەنگاوی گرنگیش لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانییەوە نراوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی IOSA.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group