نەوا-
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی كوشتنی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەكات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردۆتەوە، بە توندی ئیدانەی كوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان دەكەین و هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی لوبنان و بنەماڵەی كوژراوەكان بۆ ئەم لەدەستدانە دەردەبڕین، هێرشەكانی دژی گەلی لوبنان وەك دەستدرێژییەك بوە كە كراوەتە سەریان و بۆتە هۆی شەهیدبون و برینداربونی سەدان كەس و كۆچكردنی هەزاران كەس لە ماڵ و ناوچەكانی خۆیان، لە هەمان كاتیشدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.
لەلایەكی دیكەوە ئەوەش خراوەتەڕو، هەنگاوی خێرای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكان دژی گەلی فەڵەستین و كەرتی غەززە پێویستە بەپەلە بێت بۆ ئەوەی كۆتایی بەم جەنگە بهێنرێت، هەروەها رێگرییش بكرێت لە پەرەسەندنی جەنگكە كە رەنگە ناوچەكە بەرەو گرژیی زیاتر ببات.