"حكومەتی عیراق لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەزە"

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
سەبهان مەلا جیهاد راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری سیاسی رایگەیاندوە، حكومەتی عیراق نایەوێت ببێت بە بەشێك لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان.
سەبهان مەلا جیهاد لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، حكومەتی عیراق هەر لەسەرەتاوە پاڵپشتی لەوە كردوە كە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بوەستێنرێن و ئاگربەستیش رابگەیەنرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەدا بوە كە شەڕەكە تەنها لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لە غەزە سنوردار بێت و بەرەو ناوچەكە پەرە نەسێنێت تا ئەو كاتەی چارەسەرێك بۆ دۆخەكە دەدۆزرێتەوە.
وتیشی: كاتێك ئیسرائیل غەزەی لاواز كرد ئینجا شەڕەكەی گواستەوە بۆ باشوری لوبنان كە ئەوەش بوە پاساوێك تا بەرەكانی مقاوەمە بچنە نێو شەڕەكەوە، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی عیراق لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەزەو لوبنان، هەروەها هەوڵی داوە گروپە چەكدارەكان رازی بكات تا خۆیان لە شەڕی دژ بە ئیسرائیل بەدور بگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group