مانگی رابردو زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عیراقەوە هەناردە كراوە

24/10/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی رابردودا گەیشتۆتە زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كۆی هەناردەكراوی نەوتی خاو لەمانگی 9ی رابردودا بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) گەیشتۆتە 99 ملیۆن و 311 هەزارو 107 بەرمیل نەوت.
راشیگەیاندوە، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بڕی هەناردەكردن 99 ملیۆن و 4 هەزارو 320 بەرمیل بوە، هەروەها بڕی هەناردەكردن بۆ ئوردن 306 هەزارو 787 بەرمیل بوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق دڵنیایی داواتە هاوڵاتیان كە مانگانە لەدوای وەرگرتنی ئامارەكان سەرجەمیان وەك خۆی بۆ بڵاودەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group