حكومەتی عیراق ئاساییبونەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگەیاند

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، عیراق گەشتە ئاسمانییەكانی داخست.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە رادیۆ نەوای ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26/10 كاتژمێر 3:50 خولەك لە فڕۆكەخانەی بەغدا هێڵی ئاسمانی عیراق گەشتەكانی فڕۆكەخانەی ڕاگرت  بەهۆی ئەوەی حكومەتی عیراق ئاسمانی داخستوە بە ڕوی هەمو جۆرە گەشتێكدا كە هۆكارەكەی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی:  ڕاگرتنی گەشتەكان قەرەباڵغیەكی زۆری دروستكردو گەشتیاران چاوەڕێی  گەشتەكانیان و  ئاساییبونەوەی بارودۆخەكەیان دەكرد.
جێی ئاماژەیە لەدوای بۆردومانكردنی تاران بە موشەك لەلایەن ئیسرائیلەوە،حكومەتی عیراق ئاساییبونەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگەیاندو ئاسمانی بە ڕوی گەشتەكاندا كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group