نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكردنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، سەركۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانیانە دەكەن كە كراونەتە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە داوا لە هەمو لایەك دەكەن دان بەخۆیاندا بگرن و هەمو هەوڵێك بدەن بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێكادان و ئاڵۆزییەكان.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، پەرەسەندنی شەڕ و لێكەوتەكانی هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دەكات.
ئەم راگەیەنراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەو هێرشە موشەكیانە دێت كە ئیسرائیل لە تۆڵەی موشەكبارانكردنی وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە وەڵامی دایەوەو چەند پێگەیەكی سەربازی كردە ئامانج كە بەهۆیەوە دوو ئەفسەری هێزەكانی سوپای ئێران كوژران.