كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و كەشی بارانبارین بەشێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان كە هەندێك كات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، كاریگەری نا سەقامگیری كەش بەردەوامی دەبێت بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەكانی رۆژهەڵات پارێزگاكانی (سلێمانی و هەڵەبجە) تا كاتەكانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێـم، سبەینێ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە لە كاتەكانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان و ناوچە سنووریەكان.
دەشڵێت: پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆك 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group