لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر هەمواری یاسای بودجە كرد

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
لیژنەی نەوت و غازو سەرچاوە سروشتییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبونەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراق و بەتایبەت نەوتی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی نەوت و غازو سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی عیراق لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی كردوە لەبارەی دەقی هەمواری یاسای بودجەی گشتی بەتایبەت نەوتی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیەنراوە لەگفتوگۆی لیژنەكەدا ئەو وادەو خشانە دیاریكراون بەمەبەستی میوانداریكردنی لێپرسراوانی وەزارەتی نەوت لەهەفتەی داهاتودا، هەروەها گفتوگۆی راپۆرتی لیژنە لاوەكییەكان كراون كە پێشتر بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنرابون، لەگەڵیشیدا وادەیەك دانراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك كە بەشێوەی خولیی بێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا بەمەبەستی زانینی ئەو دەستكەوتانەی لە كەرتی نەوت و بەرنامەی كاری حكومەت بەدەستهاتون.
جێی ئاماژەیە هەمواری یاسای بودجە بەشێكی تایبەت دەبێت بە كرێی دەرهێنانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی كوردستان و عیراق بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 16 دۆلاری دیاریكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group