گۆتیرێش داوا لە لایەنەكان دەكات پابەندی رێككەوتنی ئاگربەستی لوبنان بن

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان خۆشحاڵی خۆی بە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل راگەیاند.
نوسینگەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، گۆتیرێش لەنزیكەوە بەدواداچون بۆ پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە دەكات، خۆشحاڵە بە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئومێدیشی خواستوە كە رێككەوتنەكە كۆتایی بەو توندوتیژی، ئازارو وێرانكارییە بهێنێت كە خەڵكی لە لوبنان و ئیسرائیل روبەڕوی بونەتەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای لە لایەنەكان كردوە كە پابەندبن بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە كە هێزی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان  و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە لوبنان ئامادەن پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group