چین باج بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی ئەمریكادا دەسەپێنێت

04/02/2025 جیهان

نەوا-
حكومەتی چین باجی گومرگی بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی ئەمریكادا دەسەپێنێت، ئەو بڕیارەش لە وەڵامی ئەو باجەیە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەر بەرهەمەكانی چیندا سەپاندویەتی.
لیژنەی پێناسەی گومرگی حكومەتی چین لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەڕێژەی 15% باجی گومرگی بەسەر هاوردەكردنی خەڵوزو غازی سروشتی ئەمریكا سەپاندوە، بەهەمانشێوە بەڕێژەی 10% باجی گومرگی بەسەر هاوردەكردنی نەوت، ئامێری كشتوكاڵی، ئۆتۆمبێلی گەورەو بارهەڵگری بچوكی ئەمریكا دەسەپێنن.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، بڕیارە سەپاندنی ئەو باجانە لە رۆژی 10/2 بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پێشتر كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاندبو، بەڕێژەی 25% باجی گومرگیان بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكان لە مەكسیك و كەنەدا، هەروەها بەڕیژەی 10% بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی چیندا سەپاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group