نەوا-
بەشی بەرەنگاربونەوەی تاوانی رێكخراو لە بەسرە تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە لەڕێگەی حەواڵەوە دۆلاری بە قاچاخ بردوە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەڕێی ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگرییەوە بەشی كۆنترۆڵكردنی تاوانی رێكخراو لە پارێزگای بەسرە توانیویەتی كەسێكی تۆمەتبار دەستگیر بكات كە خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی ساختەیەو لەڕێگەی حەواڵەوە دۆلاری بە قاچاخ بردوە.
ئەوەش دەخرێتەڕو، دوای پێكهێنانی هێزێكی تایبەتمەندو دانانی بۆسەیەكی توند تۆمەتبارەكە بە 235 هەزار و 470 دۆلاری ئەمریكی و 112 ملیۆن دیناری عیراقی و دو مۆبایلی حەواڵەوە دەستگیر كرا، هەروەها رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ بكرێتەوە.