ئەردۆغان: كەس ناتوانێت پێكەوەژیانی كورد و تورك تێكبدات

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، پەیامێكی دەربارەی خۆپیشاندانەكانی پارتی گەلی كۆماری لە دژی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو،سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژانی ڕژانە سەر شەقام و بردنی ڕێكخراوە چەپەكان و پەراوێز و تێكدەرەكان لەگەڵ خۆیان و پەنجە خستنە سەر ئیرادەی نەتەوەیی كۆتایی هات، ئەو ڕۆژانەی كە سیاسەت و دادپەروەری بە تیرۆری سەر شەقامەكان ڕێنمایی دەكرا، لەگەڵ توركیای كۆندا بوو بە بەشێك لە ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر بوێریتان هەیە، با دیموكراسی و یاسا كار بكەن و با دادگاكان بە ناوی گەلی توركیاوە بڕیاربدەن و با یاسا بێتاوان و تاوانبار ئاشكرا بكات،وتیشی، لە توركیا هیچ كەسێك لە دەرەوەی بازنەی یاسا نییە و هیچ كەمینەیەكی ئیمتیازدار لە توركیادا نییە كە ئازادی ئەنجامدانی تاوانی هەبێت و هەرگیز نابێت.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، پشتیوان بەخوا برایەتی و پێكەوەژیانی عەلەوی لەگەڵ سووننی، كورد لەگەڵ تورك، لەسەر ئەم خاكە بەردەوام دەبێت و یەك دەبین، پێكەوە دەبین، یەكگرتوو و زیندوو دەبین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group