نەوا-
نرخی زێڕ بەردەوامە لە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی لە بازاڕەكانی جیهاندا، ئەوەش لەكاتێكدایە كە نرخی ئۆنسەیەكی لە 3500 دۆلار نزیكدەبێتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، كە ئەوكات نرخەكەی (سێ هەزار و 389 ) دۆلار بوو، نزیكەی 103 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بە وتەی شارەزایان، بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادكردنی باجی گومرگی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان و چین لە پێش هەموویانەوە، بووەتە هۆكاری ناجێگیری لە بازاڕەكانی جیهاندا.