كۆبونەوەیەكی تایبەت بەسیاسەتی پاراستنی ژینگە لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كۆبونەوەیەكی تایبەت بەسیاسەتی پاراستنی ژینگەو سوتانی شاخی گۆیژەو ئەزمڕ لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەشداریانكردوە لە بەڕێوەبردنی كۆبونەوەی تایبەت بە سیاسەتی پاراستنی ژینگە بە ناونیشانی (پێكەوە گۆیژە لەسوتان دەپارێزین) كە بە سەرپەرشتی عەتا محەمەد بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە دەستپێشخەریی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و هاوبەشەكانیان بەڕێوەدژێت.
ئاماژەشیكردوە،  پلانی سیاسەتی پاراستنی ژینگە پەسەندكراو رێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی دیاریكرا بەپشتیوانیی هاوڵاتیانی خۆشەویست هەڵمەتی پاراستنی ژینگەو شاخەكانی گۆیژەو ئەزمڕو شوێنەكانی تریش بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری سلێمانی وتوشیەتی: پلانەكە بە فەرمی لەلایەن رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتەوە پێشكەش بە بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كراو ئەوانیش پێشكەشی پارێزگاری سلێمانیان كرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group