نرخی كارەبای سیتییەكان دیاریكرا

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای سیتییەكان كۆبونەوەیەكی سازكردو تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕو ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەكان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات ئاوەرێك كارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 262 دینار، هاوكات بۆ ئەو سیتیانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیەو كارەبای نیشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان 233 دینارە.
راشیگەیاندوە، پێویستە سەرجەم سیتییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group