نووری مالیكی: پێشوازیی لە ئەحمەد شەرع ناكەین

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع لە عێراق داواكراوە و نایانەوێت پێشوازیی لێ بكەن.
لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی ڕاگوەزری سووریا لە عێراق داواكراوە و نایانەوێت پێشوازیی لێ بكەن لە لووتكەی عەرەبی بەغدا، داواشی لێ دەكەن سەركێشی نەكات و نەیەتە عێراق.  مالیكی ئاماژەی بەوەشدا، هیچ كەس لە كۆبوونەوەی سوودانی و ئەحمەد شەرع، لە قەتەر ئاگادار نەبووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق هیچ پاساوێكی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ داواكراوێك نەبوو.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراقیش مالیكی ئاشكرای كرد "ئەمەریكییەكان بە ئاشكرا داوای هەڵوەشاندنەوە یاخود تێكەڵكردنی حەشدیان لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group