نەوا-
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، پێویستە منداڵانی بێسەرپەرشت لەماڵەكان بەئاستێكی بەرزتر خزمەت بكرێن.
كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی ماڵی كچانی بێسەرپەرشتی كردو لە نزیكەوە لە دۆخی ژیانو تەندروستیو ئاستی خزمەتگوزارییەكانی پرسیەوەو لەگەڵ بەرپرسی ماڵەكانی سەر بەچاودێری كۆمەڵایەتی كۆبوەوەو رایگەیاند، پێویستە منداڵانی بێسەرپەرشت لەماڵەكان بەئاستێكی بەرزتر خزمەتگوزاریە پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی و دەرونی و تەندروستیەكانیان پێشكەش بكرێت.
لەبەشێكی تری سەردانەكەیدا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی گرفت و ئاستەنگەكانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندانی گفتوگۆ كردو داوایكرد فەرمانبەرانیان خزمەتە كۆمەڵایەتییەكانیان بەردەوامی پێبدەن، هەروەك پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراوەكانیان دوپاتكردەوە.