نەوا-
بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی تای خوێنبەربون هەڵمەتێكی رشاندن و كوتانی ئاژەڵان لە دهۆك دەستیپێكرد.
نیشتمان عارف بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری دهۆك لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەڵمەتی دو مانگەی رشاندن و كوتانی ئاژەڵان دەستپێدەكەن و تای خوێنبەربون مەترسی بڵاوبونەوەی هەیە، بۆیە خەڵك دەبێت هۆشیاربن و رێگاكانی خۆپارێزی بەكاربهێنن، لە ڤێتێرنەریی پارێزگای دهۆك چەند رۆژێكە دەستیان بە هەڵمەتی رشاندن كردوەو 18 تیمیان پێكهێناوە، داواكاریشیان لە هاوڵاتیان ئەوەیە كە بەهیچ شێوەیەك ئەو گۆشتانە نەخۆن كە مۆری سەربڕینخانەكان لەسەر ئاژەڵەكان نەدراوەو گۆشتی سەر شەقامەكانیش نەكڕن.
هاوكات بەرپرسانی ڤێتێرنەری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگاكە ئاماژەیان بەوەكردوە، هەرچەندە هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربون لە سنورەكەیان تۆمار نەكراوە، بەڵام رێژەیەكی زۆر رشاندنیان لە سنوری فەرمانگەكەیان كردوە وەك رێگرییەك لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون.